چوارشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، دەیان ئەندام و کادری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە عەشیرەتی هەرکی، لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد، به‌پێی به‌دواداچونی زاگرۆس به‌شێكی زۆری هۆكاری وازهێنانی ئه‌و كادیر‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به‌رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی سنووره‌كه‌وه هه‌بووه.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، ئه‌مرۆ 150 خێزانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له سنووری قه‌زای خه‌بات و تۆپزاوه و به‌شێكی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، په‌یوه‌ندیان به‌ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد كه به‌شێكی زۆریان له‌عه‌شیره‌تی هه‌ركی بوون، و هه‌ر ئه‌مرۆ سیداد بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە ڕێوڕەسمێکدا پێشوازیی لەو کادر و ئەندامانەی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە دا، بڕیارەکەیان بۆ کارکردن لەژێر “چەتری رێبازی بارزانی” هەنگاوێکی دروستە.
به‌پێی زانیاریه‌كان، هۆكاری وازهێنانی، ئه‌و كادیر‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌ندی به رووداوه‌كانی گوندی، لاجان و قه‌زای خه‌باته‌وه هه‌بوو، كه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌پشته‌وه‌ی ئالۆزییه‌كانه‌وه بوون، و هه‌ركییه‌كانیان بۆ ئاڵۆزییه‌كان به‌كارهێناوه، ئاری نانه‌كه‌لی، به‌رپرسی لقی 16ی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر بۆ زاگرۆس گوتی: “به‌ڵێ هه‌ركییه‌كان قبوڵ ناكه‌ن له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه به‌كاربهێنرێن بۆ كاری ئاڵۆزی و تێكدان و هۆكاری وازهێنانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كادیرانی یه‌كێتی روون بوو كه نه‌یان ویست ببنه به‌شێك له تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه و وه‌ك لقی 16ی پارتی ئه‌مرۆ پێشوازیمان له‌و كادیر‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی كرد و به‌بێ به‌رانبه‌ر له‌ریزه‌كانی پارتی به‌رده‌وامی به‌كاری خۆیان ده‌ده‌ن.
هاوكات، سیداد بارزانی ئاماژەی بە قوربانیدانی عەشیرەتی هەرکی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و شەڕەکانی دیکەی دژی دوژمنانی کوردستان دا و گوتی “لە یەک سەنگەردا بووین، ئەوەی بیری پارتی بووبێت یان یەکێتی، لە یەک سەنگەردا شەهید بووە. گرنگ شەهیدی کوردستانە، شەهیدی پاراستنی خاک و نیشتمانە. بیر و باوەڕیش ئازادە، هەرکەسێک لە هەر شوێنێک بێت، بەڵام بە شانازییەوە دەڵێین کە ئەو رێبازەی ئێمە هەڵیبژاردووە، رێبازێکی راست و دروستە بۆ خزمەتی کوردستان.”

