zagros news agency

ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ردانی راگیراوانی رووداوه‌كانی خه‌بات و لاجانیان كرد

 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌مان لە بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆری کوردستان سەردانی ڕاگیراوانی ڕووداوەکانی شارەدێی خەبات و گوندی لاجانیان کرد.

ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

دوای تۆمار کردنی سکاڵا لەلایەن کەس و کاری ڕاگیراوان لەکەیسی ڕووداوەکانی شارەدێی خەبات و گوندی لاجان کە داوایان کردبوو دەستە بەدوا داچون بکات بۆ کەیسەکانیان.

ڕۆژی ١٢/١٠ شاندێکی باڵای دەستە بەسەرۆکایەتی دکتۆرە مونا یاقۆ سەرۆکی دەستە و تاڤگە عمر بەڕێوەبەری گشتی یاساو پاراستنی مافی مرۆڤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دژە تیرۆریان کرد لە شاری هەولێر بۆ بەدوا داچون و ئاگادار بون لەڕەوشی ڕاگیراوان لەنزیکەوە چاویان بە ڕاگیراوان (ن.ع.م) و (ک.س.ع) و (غ.ص.د)  کەوت و گفتوگۆیان لەگەڵ کردن لەبارەی شوێنی مانەوەو مامەڵەکردنی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵیان لەو بارەوە ڕاگیراوان ئاماژەیان بەوە داوەکە مامەڵەیان باشە و تۆشی هیچ لێدان و ئەشکەنجەیەک نەبوونەتەوە،وڕەوشی تەندروستیان باشە.

وە سەبارەت دانپێدانی (ن.ع.م) تیمی دەستە پرسیاری لێکرد ئایا لەژێر ئەشکەنجە دانپێدانت کردووە، وتی نەخێر ئێمە ڕووبەڕووی هیچ ئەشکەنجەو فشارێک نەبوینەتەوەو بەئازادانە ووتەمان لێ وەرگیراوە.

دەستەی مافی مرۆڤ بەردەوام دەبێ لە بەدوا داچون و چاودێری کردنی کەیسەکە چاوەڕێی تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکان دەکەین.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١٢/١٠

هەواڵی پەیوەندیدار

یارییە ئاگرینەکانی چوارشەممە‌سووری لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەجێگیری ماوەتەوە

سەڵاح

ئۆکراین لە دەریای ڕەآ هێرشی کردە سەر نەوتھەڵگرێکی دیکەی ڕووسیا

سەڵاح