بڕیارە ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بگاتە شاری بەغدا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی راگەیاندنی فەرمی بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریکردنی عێراق(یۆنامی).
پێشتر، محەمەد ئەلحەسسان، سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاندبوو کە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە داوای حکومەتی عێراق هاتووەتە کایەوە، هەروەها کۆتاییهێنانی بە کارەکانیشی هەر بە داوای عێراق بووە.
ئەلحەسسان گوتی: “ئێستا عێراقییەکان دەتوانن بە ئازادی و بێ فشار روو لە سندووقەکانی دەنگدان بکەن.”
هەروەها گوتی: عێراق وڵاتێکی ناوازەیە لە ناوچەیەکی پڕ لە گێژاودا و نموونەیەکی سەرکەوتووه. داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین پشتیوانی گەلی عێراق و سەرکردەکانیان بکەن. ئەو هزره تیرۆریستیەی عێراق و زۆر وڵاتی وێران کرد ئیتر مەترسیی لەسەر وڵات نییە.”
“یۆنامی” لە ساڵی 2003 بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش دامەزرا و بڕیاردرا بە فەرمی لە 31ی کانوونی یەکەمی 2025 کۆتایی بە ئەرکەکەی بهێنرێت، دوای درێژکردنەوەیەکی کۆتایی و بە داوای حکومەتی عێراق.

