دوای ئەوەی لەلایەن گەنجێكەوە، تەرمی ئافرەتێک لە لێواری زێی گەورەدا دۆزرایەوە، گومان لە تەرمی ئاڤێستا یووسف دەكرا، باوكی ئاڤێستاش پشتكڕاستی كردەوە، كە ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، كچەكەیەتی.
بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا تەرمی ئەو ئافرەتە هەڵگیراوەتەوە و بەڕێكراوە بۆ پزیشكی دادی هەولێر تاوەكوو توێكاری بۆ بكرێت.

