zagros news agency

نوێنەری ترەمپ و ئەندامێکی کۆنگرێس: عێراق لە هەژموونی ئێران ڕزگار دەکەین و دەیبووژێنینەوە

 

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرێس لە پشکی کۆمارییەکان، پەیامێکی هاوبەشیان بۆ داهاتووی عێراق بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: “جارێکی دیکە عێراق بەهێز و گەورە دەکەینەوە.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/12/2025، ساڤایا لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) ئاماژەی بەوە کرد کە کۆبوونەوەیەکی نایابیان بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق ئەنجام داوە.

لە بەرامبەردا، جۆو ویڵسن پشتیوانیی خۆی بۆ نێردەکەی ترەمپ دەربڕی و جەختی لەسەر ستراتیژێکی نوێ کردەوە کە ئامانج لێی “هێنانە دی خۆشگوزەرانی و ڕزگارکردنی عێراقە لە دەستوەردانەکانی ئێران.”

ویڵسن ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە ساڤایا شیاوترین کەسە بۆ جێبەجێکردنی دیدگای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، لە عێراقدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی تۆنی کرۆسی دوای بڕیاری وازهێنانی لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (۷۳)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

یاسین

مەسرور بارزانی بانگهێشتی كۆنگرەیەكی نەتەوەیەكگرتووەكان دەكرێت

سەڵاح