نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکوەزیران بەغدای بەرەو ئەمەریکا بەجێ هێشت کە شاندێکی حکوومەتیی و پەرلەمان و نوێنەرانیی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت، لەم سەردانەدا یاوەریی دەکەن.
سوودانی، لە سەر بانگهێشت نامەی فەرمیی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا داوەتی کۆشکی سپی کراوە، ئەمە یەکەم سەردانی محەممەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دیداری لەگەڵ بایدن.