zagros news agency

جامی ئینگلتەرا.. مانیونایتد شکستی بە مانسیتی هێنا و بووە پاڵەوانی جامەکە

لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی شەیتانە سوورەکان توانیان یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە سیتی بهێنن و ببنە پاڵەوان.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەرچەندە مانسیتی کۆنتڕۆڵی یاریەکەی کرد، بەڵام مانیونایتد توانی دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان گارناچۆ و کوبی ماینۆ لە خولەکەکانی 30 و 39 تۆماربکەن و ئەو تایمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

هەر لە سەرەتای تایمی دووەم، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ و مانسیتی چەند گۆڕانکاریێکی ئەنجامدا، ئەوەبوو لە خولەکی 87 مانسیتی گۆڵێکی لەڕێگەی دۆکۆ تۆمارکردەوە.

 

مانچستەر یونایتد بۆ 13مین جار لە مێژوویدا نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی باڵیۆزی سویسرا بەرز دەنرخێنێت

یاسین

راوێژکاری سوودانی: یاسا رێگە بە حکومەت نادات قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی بکات

یاسین

لیڤاندۆڤیسکی؛ دەمانەوێت ببینە خاوەنی سەد خاڵ

sarkar