zagros news agency

هێزه ئەمنییەکانی عێراق لەناو سووریا چەند داواکراوێکیان دەستگیر کرد

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیی لە دەرەوەی سنوورەکان راگەیاند کە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو ئامانجی گرنگ و داواکراو لەلایەن دادگای عێراقەوە لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.

 

شانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: ئۆپراسیۆنەکە بە رێنمایی و بەدواداچوونی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەنجامدراوە و لەلایەن پاڵەوانانی شانەی هەڵۆی هەواڵگری لە ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لەڕێگەی هێزێک لەڕێگەی ئاسمانەوه جێبەجێ کراوە.”

 

بەپێی راگەیەندراوەکه: ئۆپراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سووریا و بە پاڵپشتیی تەکنیکی و پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە کە تێیدا دابەزینێکی ئاسمانی سەرکەوتوو لەناو خاکی سووریا ئەنجامدرا و داواکراوەکان بەپێی رێکارە یاساییەکان دەستگیرکران.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە

یاسین

مەسرور بارزانی و عەبدولفەتاح سیسی کۆبوونەوە

سەڵاح

ئەحمەد شەرع: واشنتن دەتوانێت کوردەکان تێکەڵی سوپای سووریا بکاتەوە

سەڵاح