zagros news agency

چوارچێوەی هەماهەنگی: کەتیبەکانی حزبوڵڵا و نوجەبا ٦ مەرجیان بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان داناوە

 

عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ ئاشکرای کرد کە هەڵوێستی مەرجەعیەتی ئایینی لە نەجەف دژی هەر دەستکارییەکی دۆسیەی حەشدی شەعبییە، هاوکات ڕایگەیاند کە دوو گرووپی چەکدار ٦ داواکارییان لە بەرامبەر ڕادەستکردنی چەکەکانیان پێشکەش کردووە.

جەزائیری بە شەفەق نیوزی راگەیاند: “دوێنێ پەیوەندییەکی کەسیم لەگەڵ یەکێک لە بریکارەکانی مەرجەعیەت لە نەجەف ئەنجامدا بۆ روونکردنەوەی دۆسیەی حەشدی شەعبی، ئەویش وەڵامی دامەوە کە هیچ بڕیارێک نادرێت زیان بە حەشدی شەعبی بگەیەنێت پێش پێکهێنانی حکومەت.”

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە کرد ئەو گروپانەی رەتیان کردووەتەوە چەکەکانیان رادەست بکەن و لیستێکیان لە داواکارییەکانیان داوەتە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە ٦ خاڵ لەخۆدەگرێت، گرنگترینیان بریتین له:
– پێدانی گەرەنتی بۆ ئەوەی چەکەکانیان تەنها رادەستی حکومەت بکرێت.
– بە ئامانج نەگرتنی بارەگاکانیان.

جەزائیری جەختیشی کردەوە کە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بڕیارەکانی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دوور بن لە دەستکاری کردنی حەشد.

پێشتر سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە شەفەق نیوزی راگەیاندبوو کە هێزە سیاسییەکانی ناو چوارچێوە داوایان لە هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی (ناوبژیوانان) کردووە گەرەنتی کردەیی بدەن کە لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنیان بە دامەزراوە ئەمنییەکان، هێرش نەکرێتە سەریان.
ئەو گەرەنتییانەی داوا کراون بریتین لە:
– بە ئامانج نەگرتنی گروپەکان و سەرکردەکانیان.
– دیاری نەکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ پرۆسەی هەڵوەشاندنەوە و تێکەڵکردن، چونکە ئەمە بابەتێکی ناوخۆیی دەبێت.
– دەستکاری نەکردنی چالاکییە ئابوورییەکانی ئەو گروپانە و پێگەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات پێشنیاری حکومەتی هەرێم بکاتە بنەما بۆ یەکلاییکردنەوەی بابەتی داهاتە نانەوتییەکان

سەڵاح

مەسرور بارزانی: دڵگران بووم بە لافاوە کارەساتبارەکەی ئیسپانیا

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى ئيتاڵيا په‌يوه‌ندييه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین