نرخی دۆلار جارێکی دیکە لە ئێران گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و نزیکەی ١٤٥ هەزار تمەنی تۆمار کرد. بەهای تمەن دابەزینێکی زیاتری بەخۆیەوە بینی و ئێستا نرخی یەک دۆلار بە نزیکەی ١٤٥ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت. هاوکات، نرخی سکەی ئیمامیش بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ١٦٩ ملیۆن تمەن.
ناوەندی ئاماری ئێران لەبارەی ڕێژەی هەڵاوسانەوە ڕایگەیاند، هەڵاوسان گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٢٪ و بە بەراورد بە مانگی پێشوو بە ڕێژەی ١.٨٪ زیادی کردووە.

