لە دوای ئاگرکەوتنەوەیەک لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە ئەندەنوسیا، ١٦ کەس گیانیان لەدەست دا. بەهۆی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەک لە خانەیەکی بەساڵاچووان لە ئەندەنوسیا، لانی کەم ١٦ کەس گیانیان لەدەست دا.
بە گوتەی بەرپرسانی خۆجێیی، سێ کەسی دیکە سووتاون و ١٢ کەسیش بە بێ زیان ڕزگار کراون. ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە شاری مانادۆ، کە لە دوورگەی سولاوسییە، ڕووی دا.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسان، دانیشتووانی ئەم ناوەندە لە کاتێکدا خەوتبوون، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو تووشی گڕی ئاگر بوون. تا ئێستا زانیاری لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا (کانوونی یەکەم)، لە کاتی ئاگرکەوتنەوەیەک لە باڵەخانەیەکی ئیداری لە جاکارتا، پایتەختی ئەندەنوسیا، ٢٢ کەس گیانیان لەدەست دا.

