گەشتی فرۆكهخانهكان له ههولێر و سلێمانی کە بەهۆی هێرشەکانی ئیران بۆ سەر ئیسرائیل ڕاگیرابوون، ئهمڕۆ یهكشهم 14ی4ی2024 دەستی پێکردەوە.
شهوی رابردوو 13ی نیسانی 2024،ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند، “بە هۆی نائارامیی ئاسمانی عێراق و ناوچەکە، بە هۆکاری گرژیی سەربازی لە ناوچەکەدا، بڕیار دراوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی و تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕابگیرێن”.