zagros news agency

‎ئەمساڵ 40 حاڵەتی خۆکوشتن لە دیالە تۆمارکراوە

‎​سەرچاوەیەکی حکومی لە پارێزگای دیالە   ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2025 ، 40 حاڵەتی خۆکوشتن  بە فەرمی لە بنکەکانی پۆلیسی پارێزگاکەدا تۆمار کراون.

‎‎سەرچاوەکە بە میدیای ناوخۆی ڕاگەیاند، “حاڵەتەکانی خۆکوشتن بە شێوەیەکی فەرمی لە بنکەکانی پۆلیسی پارێزگای دیالە لە سەرەتای 2025, تا ئێستا  40 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، جگە لە ژمارەیەک حاڵەتی دیکە کە ڕزگار کراون.”

‎گ​وتیشی: “نزیکەی نیوەی حاڵەتە تۆمارکراوەکان بۆ چینی گەنجان و هەرزەکاران بوون لە نێر و مێ،.

‎‎​هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “هۆکارە باوەکان بریتی بوون لە فشارە داراییەکان، قەرزەکان و کێشە خێزانی و هاوسەرگیرییەکان”، جەختی لەوە کردەوە کە “هەندێک لە حاڵەتەکان لێکۆڵینەوەی بەرفراوانیان تێدا دەکرێت بۆ گەیشتن بە هۆکارە ڕاستەقینە و وردەکارییەکانیان.”

‎‎​کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ لە دیالە ڕایگەیانبوو، لە ساڵی 2024  نزیکەی 62 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق دەکات

یاسین

وەزارەتی کارەبا: ئێستا نزیکەی 90 هەزار ماڵ و کۆمپانیا کارەبای بێ پچڕانیان هەیە

سەڵاح

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: قۆناغێکی نوێ لە نێوان بەغدا و هەولێر دامەزراوە

سەڵاح