zagros news agency

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: ئەمساڵ زیاتر لە 1000 بەڵگەنامەی داعش دەستیان بەسەردا گیراوه

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، سەرکەوتنی گەورەی لە بواری جەنگی زانیاری و راگەیاندن دژی پاشماوەکانی تێرۆریستانی داعش لە ساڵی 2025دا راگەیاند.

سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئامارەکانی ئەمساڵی بەمشێوەیەی خوارەوه راگەیاند:

– دەستبەسەرداگرتن: دەستبەسەرداگرتنی 1041 بابەت و بەڵگەنامە (وێنە، پۆستەر، ڤیدیۆ و فایل) کە نیشانی دەدەن داعش وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی پشت بە چالاکی سەربازی سنووردار و کەمپەینی مێدیایی فراوان دەبەستێت.

– بەرەنگاربوونەوەی پڕوپاگەندە: تیمی راگەیاندنی ئەمنی توانیویەتی 3916 دەنگۆ(شائعة) لەناوخۆدا دەستنیشان بکات و راستییەکان بۆ رای گشتی روون بکاتەوە.

– هەڵبژاردنەکانی 2025: فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە رۆڵێکی کاریگەریان هەبووە لە کەمکردنەوەی وتاری رق و کینە لای کاندیدەکان، بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن (زیاتر لە 752 دەنگۆی هەڵبژاردن چاودێری کراون)، هاندانی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەنگدانی ئازادانە.

– چالاکییە مێدیاییەکان: لە ساڵی 2025دا، شانەکە 385 هەواڵ و بەیاننامە و 318 کلیپی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی.

مەعن گوتی: ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی ستراتیژێکی نوێدایە بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تێرۆر کە ئێستا زیاتر پشت بە بەخشینە ئەلیکترۆنییەکان دەبەستن، نراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی ماتۆڕسکیل و پاسکیل لەو دووشەقامەی هەولێر قەدەغە کرا

سەڵاح

ئیسرائیل: لە ساڵێکدا چل هەزار جار بنکەکانی حەماسمان بۆمبا‌باران کردووە

یاسین

حزبوڵڵای لوبنان: دوو شوێنی سەربازی ئیسرائیلمان بۆردومانکرد

سەڵاح