zagros news agency

ئیسرائیل: لە ساڵێکدا چل هەزار جار بنکەکانی حەماسمان بۆمبا‌باران کردووە

سوپای ئیسرائیل لەماوەی یەک ساڵدا ٤٠ هەزار جار پێگەی حەماسی لەغەززە بۆمباباران کردووە.
سوپای ئیسرائیل لە ساڵیادی ڕووداوی حەوتی ئۆکتۆبەر بڵاویکردەوە؛ لەماوەی یەک ساڵدا ٤٠ هەزار جار پێگەی حەماسیان لەناوەندی غەززە بۆمباباران، کردووە و هەروەها چوار هەزار و ٧٠٠ پێگەی تونێلی حەماسیان وێرانکردووە.
سوپای ئیسرائیل باسی لەوەشکردووە؛ ؛لەماوەی ساڵێکدا ٧٢٦ سەربازی ئیسرائیلی کوژران، چەند هەزارێکیشیان برینداربوون. هەروەها ٣٠٠ هەزار سەربازی نوێ پەیوەندیان بەسوپای ئیسرائیلەوە کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: داوا لەمەنگۆلیا دەکات پۆتین دەستگیر بکەن

سەڵاح

‎لە کەرکووک  ئەندامێکی هێزی ئەمنییەکان لە شەڕی دژ بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان کوژرا

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین