مارک ساڤایا، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە عێراق، لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026 ڕایگەیاند؛ ساڵی نوێ ساڵی داماڵینی چەک دەبێت لە دەستی میلیشیاکان و کۆتاییهێنان بە ناسەقامگیری و گرژییە ناوخۆییەکان و دەستوەردانی دەرەکی لە وڵاتدا.
لە پەیامەکەیدا ساڤایا جەختی کردەوە کە کارکردنی ئەوان لەگەڵ حکومەتی عێراق تەنیا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دەبێت بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەش. هەروەها لیستێکی وردی لەو گرفتانە خستە ڕوو کە بڕیارە لەم ساڵەدا بنبڕ بکرێن، لەوانە: گەندەڵی، تاڵانکردنی سامانی وڵات، سپیکردنەوەی پارە، گرێبەستە وەهمییەکان و فێڵکردن لە یاسا.
ساڤایا ئاماژەی بەوەش کرد کە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی وەک بێکاری، هەژاری، نەخوێندەواری، کەمیی خزمەتگوزارییەکان و نادادی دەکرێت. لە پەیامێکی توندیشدا بۆ ئەوانەی دەستیان لە گەندەڵیدا هەبووە، ڕایگەیاند: “کاتی ئێوە.

