حکوومەتی تورکیا، بەهۆی چەند دۆسیەیەکی سیاسییەوە، بە فەرمی داوای لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد، پارێزبەندیی سەر هاوسەرۆکانی دەم پارتی و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو پارتە هەڵبگرێت. حکوومەتی تورکیا داوای لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد، پارێزبەندیی سەر 22 ئەندامی پەرلەمان هەڵبگرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لەنێو ئەو ئەندام پەرلەمانتارانەی کە داوای هەڵگرتنی پارێزبەندییان کراوە، تونجەر باکرخان و توڵای هاتیمئۆغوڵاری، هاوسەرۆکانی دەم پارتی و 16 ئەندام پەرلەمانتاری ئەو پارتە هەن. هەروەها 4 پەرلەمانتاری جەهەپەش لەنێویاندا بوونیان هەیە. حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە، بەهۆی بوونی دۆسیە و تۆمەت لەسەر ئەو پەرلەمانتارانە، پێویستی بە لێپرسینەوە هەیە و بۆ ئەنجامدانی لێپرسینەوەکەش پێویستە پارێزبەندی هەڵبگیرێت. بە گشتی، 37 دۆسیە لەسەر ئەو ئەندام پەرلەمانتارانی تورکیا ئامادە کراون.

