سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکووری سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕۆژی هەینی ئاشکرای کرد کە هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکی جێگیرە و تێکڕای هەناردەکردنەکە گەیشتووەتە ١٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ rێکوپێکی پڕۆسەی ناردنەدەرەوە لە ماوەی ئێستادا.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە: “هەناردەکردنی نەوت بە شێوەیەکی ئاسایی و جێگیر بەڕێوە دەچێت بەبێ تۆمارکردنی هیچ بەربەستێکی تەکنیکی یان کارپێکردن”، ڕوونیشیکردەوە کە “ئەو بڕە نەوتەی هەناردە دەکرێت لە ڕێگەی هێڵی بۆرییەکانەوە و بەپێی خشتە کاتییە پەسەندکراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگوازرێتەوە.”
هەروەها وتیشی: “کۆمپانیای نەوتی باکوور بە شێوەیەکی ڕۆژانە چاودێری ئاستی بەرهەمهێنان و ناردن دەکات، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی هەناردەکردن لەسەر ئەم ئاستەی ئێستا”، جەختیشی کردەوە کە “هەر گۆڕانکارییەک لە بڕی نەوتەکە یان میکانیزمی هەناردەکردنەکەدا ڕووبدات، بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت.”

