نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان دابەزینیان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گورانکاری بەسەرداهاتوە دابەزین لە نرخەکەیدا تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $60.44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 31 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $56.97 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 35 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

