ڕێبین فەتاح سەرپەرشتیاری ماڵی وەفایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: “دوای ئەو کارەساتەی لە چەمچەماڵ ڕووی دا و زیانی ماددی و گیانی بەر ناوچەکە کەوت، لەو نێوەندەدا کتێبخانەی چەمچەماڵ زیانی زۆر زیانی بەرکەوت و هەزاران کتێب و سەرچاوەی کتێبخانەکە لەناو چوون.”
گوتیشی: “دوای ئەوەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێب بۆ کتێبخانەی چەمچەماڵ دەستی پێکرد و دواتر وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیادریاندا ئەرکی گواستنەوەی کتێبەکان بگرنە ئەستۆ. بۆیە ئەمڕۆ زیاتر لە شەش هەزار کتێب کە بۆ چەمچەماڵ کۆکراونەتەوە ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەکەین تاوەکو بیگەیەننە چەمچەماڵ.”
لەلایەن خۆشیەوە دیاری وەستا عەزیز، بهڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکانی هەرێمی كوردستان گوتی: “دوای ڕووداوەکە لەسەر ئاستی هەشت بەڕێوەبەرایەتییەکانی کتێبخانە گشتییەکان هەڵمەتی کۆکردنەوەی کتێب ئەنجام دراوە، لەگەڵ ئەوەی کە نزیکەی بیست هەزار سەرچاوە لەدەست چوونە و دوای ڕووداوەکەش دەستکراوە بەنۆژەنکردنەوەی کتێبخانەکە و دەبێتە یەکێک لە کتێبخانە هەرە پێشکەوتووەکانی کوردستان، تا ئێستا ئەوەی کۆ کراوەتەوە زیاتر لە ١٥ هەزار کتێب کۆ کراوەتەوە، بەڵام هەڵمەتەکەش بەردەوامە.

