zagros news agency

کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی و نرخەکەی ڕاگەیەندرا

 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بکات و داواش لە هاووڵاتیان دەکات بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان کارتی ئەلکترۆنی ئامادە بکەن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2026، سالار محەمەد، لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند: “لە ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17ـی کانوونی دووەمی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی دەستپێدەکات.”

 

سەبارەت بە نرخ و بڕی نەوتەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە بڕی 100 لیتر نەوت بە نرخی 31 هەزار دینار دابەش دەکرێت.

 

هەروەها گوتیشی: “یەکەم پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بنکەی 207 دەبێت، لە بەنزینخانەی گەل.”

لێپرسراوی پشکنین و بەدواداچوون جەختی کردەوە دابەشکردنی سووتەمەنی تەنیا لە ڕێگەی “کارتی ئەلکترۆنی سوتەمەنی”ـیەوە دەبێت. هەر بۆیە داوای لە هاووڵاتیان کرد بە زووترین کات لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە کارتی ئەلکترۆنی دەربێنن یان وەریبگرنەوە بۆ ئەوەی لە وەرگرتنی بەشە نەوتەکەیان بێبەش نەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بکوژی هاولاتیەکەی ناحیەی زەڕایەن دەستگیر کرا

دڵشاد

کەشناسی : ئەگەری بەرزبوونی تۆز و خۆڵ هەیە

سەڵاح

مەسرور بارزانی: نەخۆشخانەی منداڵانی زاخۆ بە گوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان دروست کراوە

سەڵاح