ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌چوار ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن به‌غداوه 7 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان نه‌راوه و ئێستاش ناكرێت بۆ چوار ساڵی دیكه هه‌ر شاند بنێرینه به‌غدا بۆ مووچه.
ئاری نانه‌كه‌لی، بۆ زاگرۆس گوتی: “له چوار ساڵی رابردووی حكوومه‌تی عێراق رووبه‌رووی زۆر ئاسته‌نگی هاتنی مووچه بوینه‌وه له‌به‌غداوه، هه‌ر مانگه‌و به‌بیانویه‌ك 7 موچه‌ی مووچه خۆرانی كوردستانیان نه‌ناردووه، ته‌نیا ساڵی پار دوو مووچه نه‌هاتووه، ئیتر پێم وایه به‌م عه‌قڵیه‌تیه‌وه ناكرێت چوار ساڵی دیكه‌ی ئیدامه به حكوومه‌تی عێراق بدرێت، پێویسته جیاله مووچه ئێمه داوای ته‌واوی بودجه‌ی خۆمان له عێراق بكه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ویستی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به به‌غدا گۆراوه، جاران ده‌مان گوت به‌س مووچه‌كه له‌كاتی خۆی بنێردرێت، ئێستا ده‌بێت گفتووگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی ناردنی بوجه‌ش بكرێت و ناكرێت وه‌ك چوار ساڵی رابردوو گرفت بۆ مووچه دروست بكرێت و هه‌موو مانگێك شاندێك بۆ مووچه بچێته به‌غدا.

