zagros news agency

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر زیاتر لە 150 کەس بوونە قوربانی

 

لە رووداوێکی کارەستباردا لە باشووری ئیسپانیا شەوی رابردوو بەهۆی دەرچوون و پێکدادانی دوو شەمەندەفەری خێرا، 39 کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە، کە ژمارەی قوربانیانی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکە بەرزبووەتەوە و لانی کەم 39 کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکە نزیکەی 123 کەس برینداربوون، کە دۆخی پێنج لە بریندارەکان زۆر مەترسیدارە و 24 کەسی دیکەشیان برینەکانیان سەختە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا رایگەیاند، لە ئەنجامی لە ڕێڕەو دەرچوونی دوو شەمەندەفەر لە نزیک شاری (ئادامۆس) لە هەرێمی ئەندەلوس، 24 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

ئۆسکار پۆینتێ، وەزیری گواستنەوەی ئیسپانیا رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکان کۆتایی هاتووە. ناوبراو ئاشکرای کرد، “30 لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان مەترسیدارە و لەژێر چاودێری چڕدان”.

ئیدارەی تۆڕی هێڵی ئاسنی ئیسپانیا (ئەدیف)، چۆنیەتی رووداوەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، شەمەندەفەرێکی کۆمپانیای (ئیریۆ) کە زیاتر لە 300 سەرنشینی هەڵگرتبوو و لە مەلەگاوە بەرەو مەدرید دەڕۆیشت، لە نزیک شاری ئادامۆس لە رێڕەوی خۆی دەرچووە و لایداوە بۆ سەر رێڕەوەکەی تەنیشتی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان کاتدا، شەمەندەفەرێکی دیکەی کۆمپانیای (رێنفی) کە زیاتر لە 100 سەرنشینی تێدابووە، بەو رێڕەوەدا تێپەڕیوە و هەردوو شەمەندەفەرەکە بەیەکیاندا کێشاوە و ئەم کارەساتەی لێکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات

یاسین

ڕۆیتەرز: تۆڕە قاچاغچییەكانی نەوتی عێراق ملیاران دۆلار بۆ ئێران و میلیشیاكانی دابین دەكەن

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

سەڵاح