کەمێک لەمەوبەر، هاتووچۆی سۆران ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە شۆفێران کە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بەفربارینەوە، ڕێگای سەرەکیی نێوان خەلیفان و سپیلک مەترسیدار بووە.
هاتووچۆ داوا دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتییان، شۆفێران هاتوچۆ لەو ڕێگایەدا نەکەن تا ئەو کاتەی تیمەکان ڕێگاکە پاک دەکەنەوە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

