zagros news agency

مەزڵووم عەبدی: سوپاسی پشتیوانی  مەسرور بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەکەم

 

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و تێیدا هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەنووسی دەستگیرکراوانی داعشیان تاوتوێ کرد.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاشکرای کرد، کە لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسی گواستنەوەی چەکدارانی دەستگیرکراوی دا.عشیان بۆ عێراق و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ جێگیرکردنی ئارامییان تاوتوێ کردووە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، مەسرور بارزانی جەختی لەو هەوڵانە کردووەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پاڵپشتیکردنی خوشک و براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان گرتوویەتیە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لە پڕۆژەی هەژماری من دوورخرایەوە

یاسین

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی دهۆك كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

وه‌زاره‌تی دارایی خشتەی مووچەی مانگی 10  بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح