نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان کەمێک دابەزینیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت کەمێک دابەزینیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $65.25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 56 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $60.40سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 70 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە.

