به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵ 2026 كۆتایی هاتووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا پرۆسه‌ی ڤیزاكردنی حاجیانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه له ئێستادا مامه‌ڵه‌ی هه‌موو حاجیانی ئه‌مساڵ 2026 ته‌واوكراون و مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبوون و ته‌نانه‌ت ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه شاندێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه له به‌غدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له كاتی خۆیدا مامه‌ی حاجیان ته‌واو بكرێن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومڕه‌ی سعوودیه چه‌ندین رێككار و ڕێنمایی تازه جێ به‌جێ ده‌كات به مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له حاجیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی له رێزی پێشه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانن و له ئێستادا زیاتر له %90 ئاماده‌كارییه‌كان به كۆتا هاتوون.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت له پلان و به‌رنامه‌ماندایه كه ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو بتوانین به باشترین شێوه خزمه‌تی حاجیانی كوردستان بكه‌ین له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین ئاماده‌كاری كراوه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا و له وه‌رزی حه‌جدا ده‌كه‌ونه واری جێ به‌جێ كردن.

