zagros news agency

ڕێککەوتنی بازرگانیی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و هیندستان

 

یەکێتیی ئەورووپا و هیندستان دوای نزیکەی دوو دەیە لە دانوستان، لەسەر ڕێککەوتنێکی بازرگانیی گشتگیر ڕێککەوتن. نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند ئەم پەیمانە نزیکەی چارەکێکی بەرهەمی ناخالیسی ئابووریی جیهان دەگرێتەوە.

ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی ستراتیژیی هەردوو لایەنە بۆ ئەوەی لە سایەی گرژیی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکادا، بنەما ئابوورییەکانی خۆیان فرەچەشن بکەن. مۆدی ئەم ڕێککەوتنەی بە “دایکی هەموو مامەڵەکان” وەسف کرد و گوتی: ئەم ڕێککەوتنە دەرفەتی گەورە بۆ ١.٤ ملیار کەس لە هیندستان و هەروەها بۆ گەلانی ئەورووپا دەڕەخسێنێت.

ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە بۆ کردنەوەی بازاڕێک خۆش دەکات کە تا ئێستا تا ڕادەیەکی زۆر بەڕووی کۆمپانیاکانی یەکێتیی ئەورووپادا داخرا بوو.

لە ئێستادا یەکێتیی ئەورووپا گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی هیندستانە. بڕیارە نارێندرا مۆدی و ئورسولا فۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، وردەکارییەکانی ئەم ڕێککەوتنە لە کۆبوونەوەیەکی فەرمیدا لە نیودەلهی بخەنە ڕوو.

لەگەڵ ئەوەشدا، جێبەجێکردنی کردەییی ڕێککەوتنەکە کاتی دەوێت. یەکێک لە بەرپرسانی حکوومەتی هیندستان ئاشکرای کرد پێداچوونەوەیەکی یاساییی پێنج بۆ شەش مانگە لە ئارادایە و گوتی: “پێشبینی دەکەین ئەم ڕێککەوتنە لە ماوەی ساڵێکی دیکەدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

وەزیر لە کار لادراوی ئابوویی ئێران: ١٠ ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی هەژاری دان

سەڵاح

ڕوانگەی سووری: لە هێرشێکی شانەکانی داعشدا لە دێرەزوور شەڕڤانێکی هەسەدە کوژرا

یاسین