نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێ هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نرخەکانیان بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەرزبونەوەیان تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت (Brent) لە بازاڕەکانی جیهاندا بە $ 67.98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 2 و 43 سەنت لە نرخەکەی بەرزبویەوە.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە (WTI) $62.82سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 2 دولار و 42 سەنت لە نرخەکەی بەرزبویەوە.

