zagros news agency

 پاژنەی بەرز؛ نهێنی شکۆ و باڵای ئەستێرەکان لەسەر فەرشی سوور

زۆرێک لە ئەستێرە جیهانییەکان وەک جێنیفەر لۆپێز، لێیدی گاگا و کیم کارداشیان، پەنا بۆ پێڵاوی پاژنەبەرز دەبەن بۆ ئەوەی لە کاتی دەرکەوتنیان لەسەر فەرشی سوور، باڵایان بەرزتر و سەرنجڕاکێشتر دەربکەوێت.

 

لیزا تالبۆت، شارەزای مۆدە، ڕوونی دەکاتەوە کە پاژنەی بەرز نەک تەنها باڵا زیاد دەکات، بەڵکو شێوازی وەستانی جەستەش دەگۆڕێت و متمانە بە خۆبوون بە هێزتر دەکات.

 

بۆ نموونە جێنیفەر لۆپێز کە باڵای ڕاستەقینەی ٥ پێ و ٥ ئینجە، بە پێڵاوی پاژنەبەرز باڵای دەگاتە ٦ پێ.

 

لەیدی گاگاش کە باڵایەکی کورتی هەیە (٥ پێ و ١ ئینج)، هەمیشە پێڵاوی زۆر بەرز دەپۆشێت بۆ ئەوەی لە وێنەکاندا گەورەتر دەربکەوێت.

 

ئەم فێڵە بیناییە یارمەتی ئەستێرەکان دەدات کە قاچیان درێژتر و باریکتر بنوێنێت.

 

تالبۆت ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵبژاردنی جۆری پێڵاوەکە، وەک پێڵاوی نوک تیژ یان پاژنەی تەنک، ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە ڕاکێشانی سەرنجی چاوی بینەر بە شێوەیەکی ستوونی، کە ئەمەش هەستێکی جیاواز لە هێز و جوانی بە ئەستێرەکە دەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی تورکیا لێکۆڵینەوە لەگەڵ سێرینای ساریکایا دەکات

ART

فیلمە نوێیەکەی لیۆناردۆ دیکاپریۆ بە دەستکەوتێکی گەورەوە نمایشکرا

ART

لە کەرکووک رێوڕەسمی راگەیاندنی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام بەڕێوەچوو

ART