zagros news agency

راوێژکاری سەرۆک وەزیران: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر بژێوی نییە و پەیوەستە بە نرخی زێڕەوە

 

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری لە بازاڕی رەش ئاشکرا کرد و جەختی کردەوە، ئەو بەرزبوونەوەیە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر سەقامگیریی بژێوی هاووڵاتیان نییە.

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی مەزهەر محەممەد ساڵح، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: “بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلار یەکێکن لەو بازاڕانەی زۆرترین کاریگەریی زانیارییان لەسەرە، تەنانەت دەکرێت وەک بازاڕی زانیاری وەسف بکرێن، بەتایبەت کاتێک زانیارییەکان لە جۆری دەنگۆبن.

راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران روونیشیکردەوە، لە ئێستا دراوی بیانی هاوتەریب لەگەڵ نرخی زێڕ لە جیهاندا دەڕوات، بەو پێیەی خواست لەسەر هەردوکیان زیاد بووە، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی دۆلارە لە بازاڕی رەشدا.

سەبارەت بە کاریگەریی ئەم دۆخە لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان، مەزهەر محەممەد ساڵح دڵنیایی دا کە “ئەم گۆڕانکارییانە کاریگەریی جەوهەرییان لەسەر ئاستی بژێوی نییە”، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ فراوانیی بنکەی دابینکردنی کاڵا بە نرخی فەرمی و جێگیر، کە لەلایەن یەدەگێکی بەهێزی بیانییەوە پشتیوانی دەکرێت، جگە لە سیاسەتی بەرگریکردن لە نرخی کاڵا سەرەکییەکان.

لە کۆتاییدا راوێژکاری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و دۆلار زیاتر پەیوەستە بە رەفتاری ئەو کەسانەی خاوەنی پارەی زیادەن و وەک پاشەکەوت بەکاری دەهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامارەکانی موحەمەد سەڵاح لیڤەرپول نیگەران دەکات

یاسین

ئاژانسی زاگرۆس: ئه‌مرۆ یه‌كێتی ناوی به‌ربژێره‌كانی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات و پارتیش بریار ده‌دات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات

دڵشاد