zagros news agency

كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 3-2-2026

کەش /کەشی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بە گشتی خێرای با لە زۆربەی کاتەکان چالاک دەبێت , لە دوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی دروست بوونی سەنتەرێکی نزمە پاڵە پەستۆ لەسەر عێراق و کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور شەپۆڵێکی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت وە هەروەها بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما ئەگەرێکی کەم هەیە بۆ بەفر بارین تەنها لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان نەبێت . ڕێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت (بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر- خەبات -گوێر- مێرگەسوور بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک وەک ئاکرێ بجیل ) پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات بۆ سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بارانی ئەم دەڤەرەش هەندێ کات بە شێوەی بارانی ماناوەند دەبێت لە زۆربەی کاتەکان .سەبارەت بە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتەکانی نیوەڕۆ شەپۆڵێکی هەورە تریشقەی دەبێت هەندێ کات چەند لێزمە بارانێکی کورت خایەنی دەبێت .کاریگەری ئەم ناجێگریە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت .

خێراى با / مامناوەند ( 10– 20) کم/ک هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 20 کم لە کاتژمێرێکدا .

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات

مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ

هەولێر : 16 پلەی سیلیزی

پیرمام : 12 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی.

 

 

 

سبەى چوار شەممە ‌ 4-2-2026

ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان نیمچە هەور دەبێت جگە لە ناوچە شاخاویەکان هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری نمە بارانێکی کەم دەبێت بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچەی جیا جیا .

خێراى با / مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .

پلەی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی

ئاراستەی با/باشووری ڕۆژهەڵات

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15 پلەی سیلیزی

پیرمام : 11 پلەی سیلیزی

سۆران : 13 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی

دهۆک : 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 14 پلەی سیلیزی

 

تێبینی / لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقە هەیە لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ ئەگەری تەزرە بارین ,هەروەها تێکەڵ بوونی بارستە هەوایەکی تۆزوخۆڵ کە لەگەڵ کەشی ناوچەکەمان تێکەڵ دەبێت بەشێوەی باران بارین لە هەندێ ناوچەی دیاریکراو دەبارێت.

 

 

3-2-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران: ئەوانەی زانیاریان لەسەر هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەیە بەرپرسیارن

سەڵاح

نوێترین پێشهاتەکانی مانەوە و ڕۆیشتنی سەڵاح لە لیڤەرپوڵ

یاسین

‌زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان دابەش دەكرێت

سەڵاح