ئەمڕۆ یەکشەممە 8-2-2026
کەش /کەشی ناوچەکەمان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت :
ئاسمانی هەرێم بە گشتی بەردەوام هەوری دەبێت ,کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت .باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت لەسەرجەمی ناوچەکەمان لە هەندێ کاتدا , کاریگەری باران بارین بۆ ئەمڕۆ کەمێک لاوازتر دەبێت بەراورد بە دوێنێ لە زۆربەی کاتەکان ئاسمان هەر بە هەوری دەمێنێتەوە لەگەڵ بوونی تەم لە هەندێ کاتدا کاریگەری تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان , لەگەڵ بەفر بارینێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان .
خێراى با / لەسەر خۆ ( 5– 10) کم/ک .
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت لە کاتی تەم بۆ کەمتر لە 2 کم
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزدەبێتەوە هەندێ ناوچەش نزیک دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ .
هەولێر : 12 پلەی سیلیزی
پیرمام : 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
دهۆک : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی
سبەى دووشەممە 9-2-2026
کاریگەری شەپۆڵی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان بۆ سبەی دووشەممە زیاد دەکات , کەشی ناوچەکەمان هەوری دەبێت و باران بارین لە سەر تەواوی ناوچەکەمان دەبارێت . ڕێژەی دابارین لە سنووری ئیدارەی (سۆران و ڕاپەڕین و زاخۆ) زیاتر دەبێت باران بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت . سەنتەری پارێزگای دهۆکیش ئەگەری باران بارینی بە لێزمەی هەیە .سەنتەری پارێزگای هەولێر سلێمانی کرکووک هەڵەبجە باران لەسەر خۆ و نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت , لە هەندێ کاتدا ئەگەری هەورە تریشقەش هەیە , لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان . پێشبینی زیاد بوونی با لە هەندێ کاتدا دەگاتە سەرووی 25 کم لە کاتژمێرێکدا.
تێبینی/ سبەی دووشەممە زۆرترین ڕێژەی دابارین لە (ئاکرێ مێرگەسوور بجیل سیدەکان پیران ) پێشبینی دەکەین لە سەرووی 40 ملم بێت .
خێراى با / لەسەر خۆ ( 15 – 20 ) کم/ک هەندێ کات بۆ سەرووی 30 کم لە کاتژمێرێکدا .
پلەی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی (1-3) پلەی سیلیزی
ئاراستەی با/باکووری ڕۆژهەڵات
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 13 پلەی سیلیزی
پیرمام : 10 پلەی سیلیزی
سۆران : 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 12 پلەی سیلیزی.
8-2-2026


