zagros news agency

ئێران: وەستاندن لە پیتاندنی یورانیۆم بۆ ٦٠٪ لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکان دەبێت

 

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند وەستاندن لە پیتاندنی یورانیۆم بۆ ئاستی ٦٠٪ تەنها لە بەرانبەر هەڵگرتنی سەرجەم سزاکانی ئەمریکادا ئەنجام دەدرێت.

محەمەد ئیسلامی جەختی کردەوە ئێران ئەندامی پەیمانی پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمییە و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەبێ سەرکۆنەی هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات.

ئەو هەروەها گوت گواستنەوەی یورانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات لە بەرنامەی دانوستانەکاندا نییە و ئەگەر ئەم بابەتە باس کراوە، تەنها وەک پێشنیارێکی لایەنە دیکەکان بووە بۆ ئاسانکاریی گفتوگۆکان.

ئەو قسانە لە کاتێکدا دەکرێن کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو دانوستانێکی نوێ لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان دەستی پێکردووە. ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێشتر ڕایگەیاندبوو ئێران ئاستی پیتاندنی یورانیۆمی گەیاندووەتە ٦٠٪، کە نزیکەیە بۆ ئاستی ٩٠٪ ـی پێویست بۆ چەکی ئەتۆمی.

هەواڵی پەیوەندیدار

تارۆن ئیجێرتۆن کۆتایی بە دەنگۆکان دەهێنێت؛ بۆچی نابێتە جێگرەوەی جەیمس بۆند؟

ART

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی کە ڕێگری لە دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە کەرتی غەززە دەکرێت

دڵشاد

سوودانى فه‌رمان به‌ وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مووشه‌كهاوێشتنى شه‌وى ڕابردووى به‌غدا بكرێت

یاسین