zagros news agency

دوای گفتوگۆکانی واشنتن و تاران؛ عەلی لاریجانی گەیشتە عوممان

 

ئاژانسی هەواڵی “ئێرنا” بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، گەیشتە سەڵتەنەتی عوممان. ئەم سەردانە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە بەڕێوەچوونی گەڕێکی گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لەو وڵاتە.

بڕیارە لاریجانی لەگەڵ سوڵتان هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عوممان و بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. لاریجانی پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی بریتین لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ پەرەپێدانی هەماهەنگییە ئابوورییەکانی نێوان تاران و مەسقەت.

ئەم جوڵە دیپلۆماسییەی ئێران لە کاتێکدایە کە واشنتن جارێکی دیکە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دەکات. لە بەرانبەردا، تاران جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەیەوێت دانوستانەکان تەنیا لە چوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا بن و ڕەتیدەکاتەوە پرسەکانی دیکەی وەک بەرنامە مووشەکییەکەی بخاتە ناو مێزی گفتوگۆکانەوە.

رۆژی هەینی 6ـی شوباتی 2026، دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە سەڵتەنەتی عوممان بەڕێوەچوو، کە دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکە هەردوولا کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی وەسف کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەممەد عەباس بەهرام کۆچی دواییکرد

ART

رێککەوتنێکی نوێ کرا

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی

سەڵاح