zagros news agency

عێراق لە ریزی ١٠ یەکەمی وڵاتانی عەرەبی دایه لە رێژەی بێکاری

 

داتاکانی سایتی Trading Economics مڕۆ دەریانخستووە کە عێراق کەوتووەتە ناو لیستی ئەو دە وڵاتە عەرەبییەی کە بەرزترین ڕێژەی بێکارییان تێدا تۆمارکراوە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا.

 

بەپێی ئەو داتایانە ئەم ڕێژەیە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی ئەو نالنگارییانەن کە رووبەڕووی بازاڕی کاری عێراقی دەبنەوە، بەتایبەتی لە نێوان توێژی گەنجان و دەرچوواندا، ئەمەش لە سایەی خاوبوونەوەی رەخساندنی هەلی کار و پاشەکشەی رۆڵی کەرتی تایبەت، سەرەڕای زیادبوونی ساڵانەی رێژەی دانیشتووان.

 

ڕیزبەندی وڵاتە عەرەبییەکان بەپێی بەرزترین ڕێژەی بێکاری:

١- فەڵەستین ٢٨.٦٪ ، ٢- جیبۆتی ٢٥.٩٪ ، ٣- ئوردن ٢١.٤٪ ، ٤- سوودان ٢٠.٨٪ ، ٥- لیبیا ١٨.٦٪ ، ٦- یەمەن ١٧.١٪ ، ٧- عێراق ١٥.٥٪ ، ٨- تونس ١٥.٤٪ ، ٩- مەغریب ١٣.١٪ ، ١٠- سووریا ١٣٪

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنچیلۆتی: کێشەی ئێمە مباپێ نییە

یاسین

بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح

كارەبای گەڕەكی سه‌ربه‌ستی ده‌بێته‌ 24 كاتژمێری

سەڵاح