فیلمی سینەمایی “Spider-Man: Brand New Day” بەردەوامە لە تۆمارکردنی سەرکەوتنی گەورە لە بۆکس ئۆفیسی باکووری ئەمریکادا.
ئەم بەرهەمەی کۆمپانیای سۆنی کە تۆم هۆلاند و زێندایا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، لە هەینی دووەمیدا 43 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی هەفتەدا بگاتە 143 ملیۆن دۆلار.
بەم ئەنجامە، داھاتی فیلمەکە لە باکووری ئەمریکا لە ماوەی 10 ڕۆژدا دەگاتە 653 ملیۆن دۆلار، کە ئەمه بەرزترین ئاستی داھاتی 10 ڕۆژی یەکەمە لە مێژووی سینەمادا.
ئەم بەرهەمە نوێیە ڕیکۆردەکانی پێشووی شکاندووە و بووەتە خێراترین فیلم کە بتوانێت لە باکووری ئەمریکا سنووری 500 ملیۆن دۆلار ببڕێت.
بەرهەمەکە لە دەرهێنانی دیستن دانیال کریتنە و بە بودجەی 225 ملیۆن دۆلار بەرهەمهێنراوە.
لە پلەی دووەمی بۆکس ئۆفیسدا فیلمی “The Odyssey” دەبینرێت کە داھاتی گشتی لە جیهاندا سنووری 1 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە لایەکی دیکەوە، فیلمی کۆمیدی “One Night Only” لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا توانی 6 ملیۆن دۆلار بەدەستبهێنێت و بێتە ناو ڕیزبەندییەکە.

