zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیکردەوە باڵەخانەی سەر بە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بە کەسایەتییەکی هونەریی ئەو وڵاتە فرۆشتبێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆماری عێراق خاوەنی هیچ باڵەخانەیەکی باڵیۆزخانە یان خانووی نیشتەجێبوون نییە لە وڵاتی کۆریای باشوور، روونیشیکردەوە، باڵیۆزخانەکە بارەگاکانی خۆی بەپێی گرێبەستی فەرمی ‘کرێ’ بەکار دەهێنێت، کە ئەمەش رێکارێکی ئاساییە و زۆرێک لە نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی دیکەش بە هەمان شێوە و بەپێی ڕێکارە ئیداری و رێکخستنە کارپێکراوەکانی کاری دیپلۆماسی مامەڵە دەکەن.

لە راگەیندراوەکەدا هاتووە، “ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی باڵەخانەیەکی موڵکی دەوڵەتی عێراق دەکەن، بە تەواوی دوورن لە راستی و هیچ بنەمایەکیان نییە.”

وەزارەتی دەرەوە داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد، لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵە پێوەندیدارەکان بە دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە، ورد بن و تەنیا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ به‌ریتانیا فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

یاسین

شاخەوان عەبدوڵا هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی ڕێباز حەملان ئاشکرا دەکات

یاسین

هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوه

یاسین