zagros news agency

دەستپێکردنی مانۆڕی سەربازیی سوپای پاسداران لە گەرووی هۆرمز

 

سوپای پاسدارانی ئێران بە سەرپەرشتیی محەمەد پاکپوور، فەرماندەی گشتیی هێزە وشکانییەکان، مانۆڕێکی سەربازیی بە ناوی ”کۆنترۆڵی زیرەکیی گەرووی هۆرمز” دەست پێ کرد. ئامانجی سەرەکیی مانۆڕەکە نیشاندانی ئامادەیی و توانای جیۆپۆلیتیکیی سوپایە لە دژی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی لە کەنداو و دەریای عومان. ئەم جووڵە سەربازییە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، بەڵام بەهۆی زیادبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، بەرپرسانی ئێران هۆشدار دەدەن لە ئەگەری داخستنی گەرووی هۆرمز.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : ئەگەری بارانبارین و هەورە تریشقە هەیە

سەڵاح

سەرۆک وەزیران سوپاسی پارێزگار و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سلێمانی دەکات

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

سەڵاح