zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى شێروان حەیدەری ده‌كات

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، وەزیری پێشووتری داد لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم و هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، کەسایەتییەکی یاساناس و دڵسۆز بوو، به‌ کار و ئەرکەکانی لە حکوومەت و پەرلەمان، خزمەتێکی زۆری بە هەرێمی کوردستان کرد.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەییی خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی بە بنەماڵە و هاوڕێ و ئاشنایانی ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/3

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دەستگیر کردنی لایڤچیەکی تیک تۆک

سەڵاح

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ماددەی 140 نەخشەرێگەی چارەسەری کێشەی ناوچە جێناکۆکەکانە

گوران

ستارمر و ترەمپ پرسی داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی کۆچبەری دەریایی تاوتوێ دەکەن

یاسین