zagros news agency

کارکردن لە پرۆژەی ستراتیژیی ڕێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) بەردەوامە

 

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەم بە کەرتی ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە، کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیجیی ڕێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل) بەردەوامە.

 

فەرمانگەی  میدیا و زانیاری ، بڵاوی  كردەوە: “پڕۆژەی ڕێگەی (کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل)، بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی ناوچەکە دادەنرێت و بە دەستی کاری ناوخۆیی و بە کوالێتییەکی بەرز جێبەجێ دەکرێت و ئەم ڕێگەیە درێژییەکەی 10 کیلۆمەترە و بە شێوازی دووساید (چوون و هاتن) دروست دەکرێت، بۆ ئاسانکاریی زیاتری هاتوچۆی شۆفێران و کەمکردنەوەی جەنجاڵی، 3 یەکتربڕی مۆدێرن لەسەر ڕێگەکە بنیاد نراون.”

 

ئاماژەی بەوەش داوە: “بەشێکی سەرەکیی پڕۆژەکە پێک دێت لە هەردوو تونێلی (میراوە و ماوەران)، کە کارکردن تێیاندا بەردەوامە و بە شێوازێکی سەردەمییانە و بەپێی ستانداردە جیهانییەکان تەواو دەکرێن. ئێستا کارەکانی یەکێک لە سایدەکانی ڕێگەکە بە تەواوی کۆتایی هاتووە و کارکردن لە سایدی دووەمدا بە چڕی بەردەوامە.”

 

ئاشكراشی  كردووە: “گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژەیە 90 ملیار دینارە. بەهۆی خێرایی لە بەڕێوەچوونی کارەکان و پابەندبوون بە پلانەکانەوە، چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە پێش ئەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییان و گەشتیارانی ناوچەکە.”

 

فەرمانگەی  میدیا و زانیاری  جەخت  دەكاتەوە، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بە توانای ناوخۆیی، ئاماژەی گرنگیدانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بە هێزی کار و کۆمپانیاکانی ناوخۆ لە پڕۆژە ستراتیجییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسەی ئاشتیی تورکیا کەرتی گەشتیاریی بەهێز دەکات

یاسین

روونکردنەوە لەبارەی زەکاتەوە دەدرێت

سەڵاح

ماموستایەکی ئایینی شاری بۆکان حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانی هەتاهەتایی دابەزی

یاسین