-زیاتر له 100 كه‌لـله‌ی سه‌ری مرۆڤ و پاره‌ی کۆن و خڕخاڵ و ملوانکە و بازنێکی ئاسن و گۆزەی تێدایه
له گه‌ڕه‌كی باغلومناره‌ی شاری هه‌ولێر له كاتی كاركردن له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا، پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه گۆڕیكی به‌كۆمه‌ڵه دۆزرایه‌وه و زیاتر له 100 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پاره‌ی كۆن و خڕخاڵ و ملوانكه و بازنی ئاسن و گۆزه‌ی تێدایه.
به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تیمی شوێنەواریی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر لە ناوچەی باغلومنارەی شاری هه‌ولێر پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه گۆڕێکی بەکۆمەڵه دۆزراوەتەوە كه پێده‌چێت مێژووه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر له‌و شوێنه‌دا تا ئێستا پاشماوه‌ی زیاتر له 100 كه‌لـله‌سه‌ری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن و چوار پارچه گۆزه له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كاندا دۆزراونەتەوە و بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکانیش، نموونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی.
هه‌ر به‌پێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر ئه‌و پێگه شوێنه‌وارییه لە نزیک شەقامێکی گەڕەکی باغلومنارەی شاری هەولێره و له كاتی كاركردندا کرێکارەکان ژمارەیەک ئێسکه‌سەری مرۆڤیان بینیوه و دواتر تیمەکان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه و دوای کنەوپشکنینی پێگه‌كه دەرکەوتووه كه شوێنەوارێکی مێژوویییه و ژمارەیەک سکەی زیو و زیاتر له 100 کەلـلەسەری مرۆڤ و پارەی کۆن و دوو خڕخاڵی بڕۆنز و دوو ملوانکەی مرواری و بازنێکی ئاسن و چوار پارچەی گۆزە لەو ناوچەیە دۆزراوەتەوە.




