zagros news agency

دەیان کەشتیی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداوی فارس لە جووڵە وەستان

 

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕۆژی یەکشەممە بە پشتبەستن بە ماڵپەڕێکی چاودێریی هاتوچۆی دەریایی، هەواڵی مانەوە و وەستانی دەیان کەشتیی نەوتهەڵگری لە ئاوەکانی کەنداوی فارس بڵاو کردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە “لانی کەم ١٥٠ کەشتیی نەوتهەڵگر” کە تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو و گازی شل لەخۆ دەگرێت، لە ئاوەکانی کەنداوی فارس لە نزیک گەرووی هورمز لەنگەریان گرتووە و لە جووڵە وەستاون.

ڕۆژی شەممە و دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێزی دەریاییی سوپای پاسداران هۆشدا‌ریی دا کە ڕێگری لە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە گەرووی هورمزدا دەکات.

بەگوێرەی نووسراوەکەی ڕۆیتەرز، ئەم تانکەرانە لە نزیک بەرهەمهێنەرە گەورەکانی نەوتی خاو و گاز وەک عێراق، سعوودیە و قەتەر لەنگەریان گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ ڤیدیۆ… بۆ یه‌كه‌مجار وردترین وێنەی ڕووی خۆر لە مێژوودا بڵاوکرایەوە

سەڵاح

‎بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینی دەركرا

گوران

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە 2-4 پلەى سیلیزى

سەڵاح