zagros news agency

لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٢٥ هەزار پەنابەری سووری لە لوبنانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

 

مازن عەلوش، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەستەی گشتیی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند، دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و باشووری لوبنان، هەزاران پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر لە ٢٥ هەزار پەنابەر لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی “جدەیدەت یابوس”ەوە چوونەتە ناو خاکی سووریا. عەلوش جەختی کردەوە کە تیمەکانی سەر سنوور پێشوازییان لەو پەنابەرانە کردووە و خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین کردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی:پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت

سەڵاح

سەرۆکی فەڕەنسا::ڤلادیمیر پوتن ئامادە نیە لەگەڵ ئۆکرانیا دانوستان بکات

یاسین

بایدن: هەرجۆرە هەوڵێک بۆ کوشتنی ترەمپ نیشانەی ڕاگەیاندنی جەنگە

سەڵاح