نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ مادده‌ی 140 باس له هێرشی گروپه میلیشیاكان ده‌كات بۆ سه‌ر خاكی كوردستان و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تائێستا کوردستان بەپێی دەستور بەشێکە لە دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵی بۆیە پێویستە عێراق ئەرکی پاراستنی هەرێمی کوردستان بەچاکی جێبەجێ بکات لە دەست درێژی ناوخۆیی یان دەرەکی .
دژوار فایه‌ق، بۆ زاگرۆس گوتی: “بۆ هێرشێک کە لەدەرەوەی عێراق دەکرێتە سەر کوردستان پێویستە عێراق هەڵوێست وەربگرێ باڵیۆزی ئەو دەوڵەتانە بانگ بکات بە فەرمی ناڕەزایه‌یتیان پێبگه‌یه‌نێت به‌شێوه‌ی نووسین، له‌ناوه‌نده‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش پێویستە سەرکۆنەی ئەو هێرشانە بکات و داوای ڕاگرتنیان بکات”.
له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی رۆژانه له‌لایه‌ن گروپه له‌یاسا ده‌رچوه‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر كوردستان، دژوار فایه‌ق، ئه‌وه‌ی خسته‌روو: بەنسبەت چەتە و میلیشیا و ئەوانەی لەدەرەوەی یاسادان لە عێراق چەکدارن، موشەکیان هەیە، درۆنیان هەیە، بە ئاشکرا شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه هێرشیان كردوه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان، بۆیه پێویست بە لیژنە و لیژنە کاری ناكات بۆ لێکۆڵینەوە، گروپ و کەسایەتییەکان دیارن، ئەوانە تیرۆرستن نایاساین گوێڕایەڵی دەوڵەتی عێراق نین، بۆیە پێویستە بە یاسایی تیرۆر و ئاژاوەنانەوە و هێرشبردنە سەر خەڵکی سڤیل سزا بدرێن و کۆنتڕۆڵ بکرێن، ڕێگایان پێنەدەن ئەو هێرشانە دووبارە بکەنەوە، بارەگا و چەکەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن.
ده‌شڵێت: “پێویستە عێراق چەکی بەرگری لە درۆن و مووشەک دابین بکات بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ بەرگریکردن لە هەرێمی کوردستان، ئەمە شتێکی یاسایی و پیشەیە هەروەها پێویستە دەرفەت بدا بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەکی بەرگری لەدرۆن و موشەک لە ڕێگای دۆستانەوە لە وڵاتانی هاوپەیمان و ئەمریکا بەدەست بێنێ بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانە و پاراستنی هەرێمی کوردستان”.
ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ڵویستی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی جه‌نگی ئیسرائیل -ئێرانه‌وه، دژوار فایه‌ق ئه‌وه‌ی خسته‌روو: هەرێمی کوردستان بێلایەنە لەو شەڕ و ئاژاوانە، بەباشی دەزانێ ئەو کێشانە لەڕێگای دیالۆگ چارەسەر بکرێن، و هەوڵبدرێ عێراق نەبێتە بەشێک لەو شەڕە چونکە باروودۆخی سیاسی و ئابووری عێراق لەبارنییە و دۆخەکە ناسک و ئاڵۆزە، عێراق زەرەرمەند دەبێ بە تێوەگلانی لەم شەڕە .

