ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میر و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدیان دەکات

 

ڕۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حازم تەحسین بەگ میری ئێزدی و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدی کرد.

لە دیدارەکەدا شاندی میوان سوپاسی سەرۆک بارزانی یان کرد کە هەردەم پشتیوانی ئێزیدیان بووە و پەرۆشی ئاسوودەیی و یەکڕیزی و تەبایی نێوان ئێزیدیەکان بووە.

هەروەها شاندی میوان داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە لە پاڵپشتیکردنی داواکانیان بەردەوام بێت و ڕێگری بکات لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە بە نیازن پەرتەوازەیی بخەنە ناو ئێزیدیەکان.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئێزیدی بەشێکی ئازیزی گەلی کوردستانن و داواشی کرد کە ئێزیدییەکان دەست بگرن بە داب و نەریتی خۆیان و ڕێگە نەدرێت دەنگی نامۆ و لابەلا کاریگەری لەسەر کۆمەڵگەی ئێزیدیان بکەن و زێدی باب و باپیرانیان بەجێ بهێڵن.

سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دیاریکردنی میری ئێزیدی لە بەغدا و دەستوەردان لە کاروباری ئێزیدیان، جەختی لەوە کردەوە کە بە هەموو توانای خۆی پاڵپشتی و خوشک و برایانی ئێزیدی دەکات و ڕێگە نادات بابەتی نامۆ  بەسەر ئێزیدیەکاندا بسەپێندرێت.

May be an image of 8 people, dais and the Oval Office

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

sirwan

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا

یاسین