zagros news agency

کەشناسی: سبەینێ شەپۆلێکی تری بارانبارین و بەفر زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 23-3-2026
کەش / ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت, ئەگەری نمەبارانی کەمی پچرپچر هەیە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا وە لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تاکو ئێوارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وە ناوچە سنووریەکانی ئەم دەڤەرە کەمێک زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەر خۆ ( 5 – 15) کم/ک.
ئاراستەی با / لەنێوان باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە ( 1- 3 ) بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی.

سبەی سێشەممە 24 – 3- 2026
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمە باران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەڵات سنووری گەرمیان وە پارێزگاکانی هەڵەبجەو سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان , وە هەروەها بەفرێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێت. دابارین لەزۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت کاریگەری لەناوچە سنووریەکانی رۆژهەلات زیاتر دەبێت, شایانی باسە کاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک.
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7- 9) کم دەبێت.لەکات و شوێنی دابارین ( 4 – 6) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

23 – 3- 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنفرانسێك لە باكووی ئازەربایجان دەكات

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر دەكات

یاسین

عێراق نه‌وته‌كه‌ی خۆی بۆ ئوردن هه‌رزانفرۆش ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح