zagros news agency

کاردیناڵ لویس ساکۆ پێزانینی قەداسەتی پاپای ڤاتیکانی بۆ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی دووپاتکردەوە

 

ئەمڕۆ دوو شەممە 18/8/2025 لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە هەولێر ڕێبەر ئەحمەد پێشوازی لە کاردیناڵ لویس ساکۆ پاتریارکی کلدان لەعێراق و جیهان و یاریدەرەکەی کرد لەدیدارەکەدا مستەفا قایتەوەنی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکانی کوردستانی و عێراقی پارتی ئامادە بوو .
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ وێڕای بەخێرهاتنی کاردیناڵ ساکۆ و یاریدەدەرەکەی کورتە باسێکی لەسەر بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە پێشکەش بەمیوانان کرد هەروەها باسی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەقامگیری ئاسایشی هاوڵاتیانکرد بەتایبەتیش لەژێر ڕۆشنای بڕیارو ڕاسپاردەکانی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان کەهەمیشە دووپاتی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە لەپێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان بەتایبەتی پاراستنی مافی خوشک و برایانی کریستیان و پێکهاتەکانی دیکە وەک وەزیری ناوخۆ ڕوونیکردەوە کوردستان چۆن لەڕابردوو ئێستا لانکەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بووە لەداهاتووش ئاوا دەمێنێتەوەو ئەو پێکەوەژیانە بوەتە کەلتورێک و هەموو کوردستانیەک شانازی پێوە دەکات.
لەلای خۆشیەوە کاردیناڵ لویس ساکۆ پاتریارکی کلدان لەعێراق و جیهان سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد بۆ پیشوازی و ئەو بەرچاو ڕوونکردنەوانەی لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پارێزراوی ماف و ئازادی تاکە کەسی پێکهاتەکانی کوردستانکرد کاردیناڵ لویس ساکۆ سوپاس و پێزانینی خۆی و کەنیسەی کاسۆلیک و قەداسەتی پاپای ڤاتیکانی بۆ سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان و حکومەت و گەلی کوردستان دووپاتکردەوە بۆ لەباوەش گرتنی ئاوارە کریستیانەکان و بەهەڵوێستێکی لەبیر نەکراوی مێژووی لەقەڵەمدا ڤاتیکان هەمیشە ئەو هەڵویستە بەرز دەنرخێنێ .
هەردوو لا هاوڕا بوون لەسەر برەودانی زیاتر بە کەلتورو فەرهەنگی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان و کاردیناڵ لویس ساکۆ هیوای سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ حکومەت و خەڵکی کوردستان خواست.
لەکۆتای دیدارەکەشدا وەک ڕێز گرتن لەهەوڵ و ماندوو وبونەکانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردیناڵ لویس ساکۆ پاتریارکی کلدان لەعێراق و جیهان قەڵغانی ڕێزو پێزانینی کەنیسەی کاسۆلیکی بەخشیە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپای ئەو خزمەتەی پێشکەشی هەموو پێکهاتەکان و بەتایبەتیش کریستیانەکانی کوردستانی کردووە.
وەزیری ناوخۆ، بەکاردیناڵ ساکۆی ڕاگەیاند؛ ئەم ڕێزگرتنەی ئێوەو کەنیسەی کاسۆلیک هانمان دەدات گەرم و گوڕ تر لەجاران خزمەتی خوشک و براکانمان لەپێکهاتە جیاوازەکان بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسوڵى گشتیى ئێران ده‌كات

سەڵاح

ئێران چاوه‌ڕێیه‌ بزانێت پلانی ترامپ مافی چاره‌نووس به‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌کان ده‌دات یان نا

یاسین

ئێران باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق دەکاتەوە

سەڵاح