بڕیارە دەروازەیەکی دیکەی سنوری لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە نزیک ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بکرێتەوە.
ئامانج لە زیادکردنی ئەم دروازیە، جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان کوردستان و تورکیایە و ئێستا کارەکان بۆ ئەم مەبەستە دەستی پێکردووە.
ئەم دەروازیە دەکەوێتە گوندێکی سەر بە ناحیەی ڕزگاری لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و 20 کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دوورە.
قەبارەی بازرگانی نێوان تورکیا و عێراق بە گشتی ئێستا ساڵانە دەگاتە 20 ملیار دۆلار و زۆربەی ئەم ئاڵوگۆڕە لەرێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەکرێت.