zagros news agency

وەزارەتی نەوت: مانگی ڕابردوو زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەنارده کراوە

 

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە لە مانگی ڕابردوودا پێنج ملیۆن و 551 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەنارده کراوە. ئاشکراشی کردووە: “کۆی داهاتی نەوتی عێراق شەش ملیار دۆلار بووە.”

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیندراوێکدا، بڵاوی کردەوە: “کۆی گشتی هەناردەی نەوت بۆ مانگی شوباتی ڕابردوو، 99 ملیۆن و 872 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بووە.”

ئاشکراشی کردووە، داهاتی نەوتەکەش زیاتر لە شەش ملیار و 814 ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە: “کۆی گشتی بڕی هەناردەکراوی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 93 ملیۆن بەرمیل بووە.”

ڕاشیگەیاندووە: “بڕی نەوتی هەناردەکراو لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە پێنج ملیۆن و 551 هەزار و 610 بەرمیل بووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

تاکە دەروازەی سنووری نێوان باکووری سووریا و تورکیا داخرا

سەڵاح

ڤیستەڤالا سێیێ یا ته‌حینێ و به‌رهه‌مێن خۆمالى ل ئامێدیێ برێڤەچوو

سەڵاح

زانکۆی سەلاحەددین بەشێکی نوێ لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان دەکاتەوە

یاسین